ئانچیلۆتی پێش گه‌شتی پاریس كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاته‌پێش
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌نگه كه‌ریم بێنزێما نه‌توانێت رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌شتی فه‌ره‌نسا بكات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13 فێبرایه‌ری ـ شووباتی 2022) له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: هێشتا كه‌ریم بێنزێما نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداریی له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی ریال مه‌درید بكات و چونكه هێشتا توانای جه‌سته‌یی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری پێكانه‌كه‌شی هێشتا به‌سه‌رییه‌وه ماوه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه چانسی به‌شداریكردنی بێنزێما به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ته‌نیا 50% و هیچ دڵناییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی به گره‌نتی به‌شداریی له یارییه‌كه بكات، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه پێكانه‌كه‌ی قورس‌تر بێت ئه‌گه‌ر به‌شداریی له‌و یارییه بكات، هه‌ڵبه‌ت 3 یارییه به‌شداریی هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید چاره‌نووسی به‌شداریكردنی بێنزێما یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی پارك دی پرانس ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی پاریس سانجێرمان.