بنه‌ماڵه‌ی دانه‌ر سوپاس و ستایشی رووماڵی پیشه‌ییانه‌ی كوردستان24 ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دانه‌ری 10 مانگ و به‌خاكسپاردنی، هاوڕێ ساڵح، مامی دانه‌ر، به ناوی بنه‌ماڵه‌ی دانه‌ر و دایك و باوكییه‌وه، سوپاسی كوردستان24ی كرد.
هاوڕێ ساڵح، له په‌یوه‌ندییه‌كی به كوردستان24ه‌وه، گوتی: هه‌زار جار ده‌ستخۆشی و پێزانینمان هه‌یه بۆ كوردستان24، كه له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه تا كۆتایی له‌گه‌ڵماندا بوون و رووماڵێكی پیشه‌ییانه‌یان بۆ ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه كرد.
گوتیشی: له ناخی دڵه‌وه سوپاستان ده‌كه‌ین و ئێوه بوونه هۆی ره‌وینه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌مه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی دانه‌ر.
له ئه‌نجامی هه‌ڵسانی لافاو له هه‌ولێر، له ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوودا، دانه‌ری 10 مانگ گیانی له‌ده‌ستدا و دوای پرۆسه‌یه‌كی چڕی گه‌ڕان به دوای ته‌رمه‌كه‌یدا، دوێنێ ته‌رمی دانه‌ر دۆزرایه‌وه و كه‌سوكاری به خاكیان سپارد.
كوردستان24، له سه‌ره‌تای رووداوكه‌وه تا دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و منداڵه، رووماڵی پیشه‌ییانه‌ی ئه‌و پرسه‌ی كرد.