حەشارگەیەکی داعش لە کەرکووک بۆردومان کرا

20 مووشەک دۆزرانەوە
دیمەنی ساتی بۆردومانەکە
دیمەنی ساتی بۆردومانەکە

K24 - هەولێر

حەشارگەیەکی داعش لە کەرکووک بۆردومان کرا و 20 مووشەکیش لە دەشتی نەینەوا دۆزرانەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش، لە وادی زەغیتون لە باشووری کەرکووک بۆردومان کرا.

لە راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشە ئاسمانییەکەدا فڕۆکەی ئیف16 بەکارهێنراوە.

لەلایەکی دیکە لە ناوچەیەکی دەشتی نەینەواش، 20 مووشەک دۆزرانەوە، هاوکات لە باکووری بەغدا، چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا و دەست بەسەر 15 بۆمبدا گیرا.