سەیرترین دیارییەکان لە رۆژی خۆشەویستیدا

هەندێک هاوسەر و هاوڕێ لەم رۆژەدا دیاری سەیر پێشکەش بە یەکتر دەکەن
دیاری ڤالانتاین
دیاری ڤالانتاین

K24 - هەولێر:

14ـی شوبات لە جیهاندا بە "ڤالانتاین" رۆژی خۆشەویستی ناسراوە و خەڵکی زیاتر لە رۆژانی دیکە خۆشەویستی بۆ یەکدی دەردەبڕن.

هەر کەسێک و بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ ئەم رۆژەدا دەکات، وێبسایتی "لبنان24" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند دیارییەکی سەیر داوە کە لەم رۆژەدا لەلایەن هاوسەر و خۆشەویستەکانەوە پێشکەشی هاوژینەکانیان کراون.

دیارییەکان:

- بوتڵی غازی سوور

لە سەیرترین دیارییەکانی ساڵی رابردوو بوو کە لەو رۆژەدا لە میسر بڵاوبوویەوە، سەرەڕای ئەوەی دیارییەکی سەیر بوو، لەلایەن خەڵکییەوە پێشوازی لێکرا.

بتڵی غازی سوور
بوتڵی غازی رەنگ سوور

- نووسراوی جیابوونەوە

 کەس باوەڕ بەوە ناکات لە رۆژی خۆشەویستیدا لێی جیاببنەوە، بەڵام ژنێکی نیوزلەندی لەم رۆژەدا لە ئێزگەکانی رادیۆی نیوزلەنداوە، نووسراوی جیابوونەوەکەی خوێندرایەوە کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە درابوو بە ئێزگەکان، بەرامبەر بە لە ئەستۆگرتنی تێچووی جیابوونەوەکە.

- هێشتنەوەی تەرمی هاوسەرەکەی

بە پێچەوانەی ئەو پیاوەی لە نیوزلەندا لە رۆژی خۆشەویستی لە هاوسەرەکەی جیابووەیەوە، پیاوێك لە بەریتانیا کە لەو رۆژەدا هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردبوو، بڕیاریدا کە تەرمی هاوسەرەکەی لە ژوورێکی زۆر ساردی ماڵەکەیدا بۆ هەتا هەتایە بهێڵێتەوە.

جێ دەستی کەسێک لەناو بەفردا
جێ دەستی کەسێک لەناو بەفردا

- بەخشینی گورچیلە

ژنێك کە هاوسەرکەی پێویستی بە گورچیلەیەك بوو، بڕیاریدا گورچیلەیەکی خۆیی بداتێ و رۆژی نەشتەرگەریەکەشیان کردە 14ـی شوبات، ئەمەش بووە گرانبەهاترین و سەیرترین دیاری رۆژی خۆشەویستی.

- مێروو

وەک هەوادارێكی ئاژەڵ و مێرووەکان، پیاوێكی ئەمەریکی لە رۆژی خۆشەویستیدا قالۆنچەیەکی کردە دیاری بۆ هاوسەرەکەی.