بە وێنە.. ئامادەکاریەکانی ڤالانتاین لە سعودیە

K24 - هەولێر:
دەرکەوتنی پۆشاک و جلوبەرگی رەنگ سوور لە فرۆشگاکانی تایبەت بە جلوبەرگی ژنان لە دیارترین ئامادەکاریەکانی ڤالانتاین بوو لە سعودیە، بەڵام خاوەن فرۆشگاکان هیج ئاماژەیەکیان بە ناوی ڤالانتاین نەداوە.
ماوەی چەند ساڵێکە سعودیە کرانەوەیەکی گەورەی بەڕووی کەلتوور و بوارە جیاوازەکانی ژیاندا بەخۆوە بینیووە، لەوانە سینەما و ئاهەنگ و باڕی شەوانە و نوێترنیشیان ئامادەکاری ڤالانتاینە.
لە راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەبارەی ئامادەکاریەکانی سعودیە بۆ رۆژی ڤالانتاین، یەکێک لە کارمەندانی فرۆشگای جلوبەرگی ژنان گوتی "بەڕێوبەرانی فرۆشگاکە داوایان لێکردووین کە ناو فرۆشگاکە بڕازێنینەوە و جلوبەرگی ژێرەوەی رەنگ سوور لە ریزی پێشەوە دابنێین، بەڵام بە هیچ جۆرێک ئاماژەیان بە رۆژی ڤالانتاین نەداوە."
سەرەڕای ئەوەی هێشتا بە ئاشکرا ناوی ڤالانتاین بە ئاشکرا نایەت لەو وڵاتەدا، بەڵام بە ئاشکرا پیشاندانی ئەم جلوبەرگانە لە سعودیە دەرخەری گۆڕانکاری گەورەن.
H.H