کچێك چەپکە سەوزە وەك دیاری ڤالانتاین دەفرۆشێت

K24 - هه‌ولێر:
کچێک لە باکووری هۆنگ کۆنگ، دیارییەکانی رۆژی خۆشەویستی بە شێوازێکی نوێ ئامادە دەکات، ئەو کچە باخێکی هەیە، کە جۆرەکانی سەوزەی تێدایە و چەپکێك سەوزە هاوشێوەی چەپکەگوڵ ئامادە دەکات.
له رۆژی خۆشه‌ویستدا چه‌پكه‌گوڵ وه‌كو دیاری له‌نێوان خۆشه‌ویسته‌كان ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام لای "كاتی كوك" هه‌ڵبژاردنی دیاری جیاوازه، كڕیاره‌كانی دێنه لای و ئه‌ویش چه‌پكه سه‌وزه‌یان بۆ ئاماده ده‌كات، كڕیاره‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ خواردنێكی به‌تام، سه‌وزه‌كه به‌و دیمه‌نه‌وه بده‌نه هاوڕێكانیان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "stirileprotv"، ئه‌و كچه‌كه ده‌ڵێت كڕیاره‌كانم بۆ چه‌پكه سه‌وزه‌كه ره‌نگی په‌مه‌یی و مۆر هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام هه‌ندێكیان ره‌نگی سه‌وزیان ده‌وێت.
یه‌كێك له كڕیاره‌كان ده‌ڵێت، چه‌پكه‌ی سه‌وزه زۆر جوانه، داوام كردووه، تا بۆ یه‌كێك له هاوڕێكانم بیكه‌مه دیاری، ئه‌و چاوه‌ڕیی دیارییه‌كی منه، به‌و چه‌پكه سه‌وزه‌یه خواردنێكی به‌تام درووست ده‌كات.
كاتی كوك، ئاشكرای كرد، ئه‌و له رێگه‌ی سه‌یركردنی ڤیدیۆی فێركارییه‌وه ئه‌و پیشه‌یه فێربووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌یه‌وێت هێشتا زیاتر فێرببێت و سه‌وزه‌ی دیكه‌ش بچێنێت، تاوه‌كو په‌ره به پیشه‌كه‌ی بدات و كڕیاری زیاتر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه.