وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش كۆبوونه‌وه‌

"پرسی یەکخستنه‌وه‌ی هێزەکانی 70و80 بۆ ژێر چەتری وەزارەت، تیشکی خرایە سەر"
ژمارەیەک پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری دژی داعش - ئەرشیف
ژمارەیەک پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری دژی داعش - ئەرشیف

K24- هه‌ولێر:

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ راوێژكارێكی هاوپەیمانان له‌باره‌ی جموجۆڵەکانی داعش لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گرنگی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، كۆبووه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ 14ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، سەربەست لەزگین، بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ تاد برۆس، گه‌وره‌ راوێژكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و شاندی هاوپه‌یمانان، باس لە پرسی یەکخستنه‌وه‌ی هێزەکانی 70و80 بۆ ژێر چەتری وەزارەت کرا، تیشکیش خرایە سەر جموجۆڵەکانی داعش، بە تایبەتی لە سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەريم و گرنگی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.

وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، هەر لەو دیدارەدا، کۆنترۆڵکردن و فەرماندەییکردن (القیادة والسیطرة)ـی هێزەکانی پێشمەرگە و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمه‌رگه‌،  تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا کۆکبوون لەبارەی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌