سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
K24 – ههولێر:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دوای ئەوەی شۆفێری تەکسییەک بە ئۆتۆمبێلکەی لەھاووڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ھاووڵاتییەکەیان بە برینداری گەیاندە نەخۆشخانە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوه كرد، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی کەسەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، دەرکەوت بڕێک ماددەی ھۆشبەری لە جۆری کریستاڵ پێبووە، ھاوکات لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیدا چەکێکی بێ مۆڵەت دهستی بهسهرداگیرا.
راگهیهندراوهكهی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جهختی لهوه كردهوه، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار (ئ ، خ) لەدایکبووی 1982 کرایەوە و لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.