دەستەی دەستپاكی: لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی پۆلی 12 دەكەین
K24 - ھەولێر
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و دۆسێیەی کە تایبەتە بەو دەنگۆیانەی کە بڵاوکرانەوە و گوایە پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی دزه‌یان پێكراوه.
گوتیشی: "لە ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كە دەستگیركراون رەوانەی دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەستپاكی بكرێن".