له زیندانه‌وه به‌ڵێنی پشتگیریكردنیان پێدا و دوای ئازادبوونی به ته‌نیا مایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نورا حوسێن، به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ر له 4 ساڵ زیندانی كرا، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پشتوانی ده‌كرا، به‌ڵام دوای ئازاد بوونی له زیندان، ده‌ڵێت پشتیان تێ‌كردم.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، نورا به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ته‌مه‌نی 19 ساڵی زیندانی كرا و ساڵی پار ئازاد كرا، سه‌ره‌تا به له‌سێداره‌دان حوكم درابوو، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتیوانی‌یان له نورا كرد و به‌رگریان لێ‌كرد، كه رووداوه‌كه كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، بۆیه سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه.
نورا له ته‌مه‌نی 16 ساڵی به‌بێ ویستی خۆی له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان به‌شوو دراوه، ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی ده‌كرده سه‌رم، ته‌نانه‌ت له مانگی هه‌نگوینیشدا به هاوكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی په‌لاماری ده‌دام، له رووداوه‌كه‌شدا به‌رگریم له‌خۆم كرد.
نورا به چه‌قۆ له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و كوشتوویه‌تی، كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌شی راده‌ستی پۆلیسیان كردووه و دادگاش سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام دوای فشاره‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزاكه‌ی بۆ 5 ساڵ كه‌مكرایه‌وه، نوا ده‌ڵێت له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوانه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌م پێدرا، دوای ئازادكردنم ده‌رفه‌تی خوێندنم بۆ بڕه‌خسێنن و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بمنێرن، به‌ڵام كه ئازاد كرام، پشتیانتێكردم.