نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق: پابه‌ندین هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) پێشوازى له مايك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پڕۆسه‌ى سياسى له عێراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرنگيى پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پڕۆسه‌ى ديموكراسى له عێراق، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى، دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كۆى دۆخه‌كه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به ئارامى و سه‌قامگيرييه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌رنامه‌يه‌ك جێبه‌جێ بكرێت، كه له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه و لايه‌نى به‌ريتانى سوپاسى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا. هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ كرا.
لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بوو. تێيدا باس له په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆي‌دا بكرێن و ده‌ستووريش ده‌بێت كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت.