پیاوێك به زیاتر له 3 ترلیۆن دۆلار قه‌ره‌بووكرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له به‌ریتانیا چه‌كێكی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له كۆمپانیایه‌كی دابینكردنی كاره‌با بۆ هاتووه، كه به بڕی زیاتر له 3 ترلیۆن دۆلار بووه، پیاوه‌كه به‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بڕوا نه‌كردووه و به كۆمپیانیاكه‌ی گوتووه، به‌رله‌وه‌ی پاره‌كه له بانك وه‌ربگرم، ئێوه دڵنیان و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن!
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، كۆمپانیای "نۆرس پاوه‌ر گريد" بۆ دابینكردنی كاره‌با، قه‌ره‌بووی بڕینی كاره‌بای بۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته به ناوی "گرێس هیوز" كردووه، كه ماوه‌ی 3 رۆژ بێ كاره‌با بووه له كاتی گه‌رده‌لوولی "ئۆرین"ی به‌ریتانیا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو.
كۆمپیانیاكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بڕینی ئه‌و 3 رۆژ كاره‌بایه، چه‌كێكی به بڕی 2 ترلیۆن و 342 ملیار و 252 ملیۆن و 80 هه‌زار و 110 پاوه‌نی به‌ریتانی بۆ ئه‌و پیاوه ناردووه، كه ده‌كاته 3 ترلیۆن و 145 ملیار و 177 ملیۆن و 914 هه‌زار و 804 دۆلار، ئه‌و پیاوه له دراوسێیه‌كانیشی پرسیوه، ئه‌وانیش بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌یان زۆر بووه.
گرێس هیوز، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بۆ كۆمپانیاكه نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی بێ كاره‌با بووین، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی پاره‌كه له بانك وه‌ربگرم، ئێوه 100% دڵنیان له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ منتان ناردووه؟".
بۆ وه‌ڵامی هیوز، كۆمپانیای دابینكردنی كاره‌با، كه چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌ین، كه له هه‌ڵه‌ی چه‌كه‌بانكییه‌كان ئاگاداریان كردینه‌وه، بۆیه بانكه‌كانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، 74 چه‌كی خه‌رجكراو رابگرن و پاره‌كه خه‌رج نه‌كرێت، تا بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه دیاریده‌كرێت.
Thank you for our compensation payment @Northpowergrid for the several days we were without power following #stormarwen Before I bank the cheque however, are you 100% certain you can afford this? #trillionpounds pic.twitter.com/z5MNc2Nxl1
— Gareth Hughes (@gh230277) February 12, 2022