سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات

له‌ دیداره‌كه‌دا ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان تاووتوێ كران
سه‌رۆك بارزانی و مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق
سه‌رۆك بارزانی و مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.

ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازییانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا.

ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا تەوەری دیكه‌ی ئەو دانیشتنەبوو.

سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد