رووسیا هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی رووسیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی هه‌میشه‌یی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی راهێنانه‌كانیان كۆتایی پێدێت.
لیوا ئیگۆر كۆناشینكوڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی ناوچه‌ی سه‌ربازیی باشوور و ناوچه‌ی سه‌ربازی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئامێره قورسه‌كان و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌ست به جووڵه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی راهێنانه سه‌ربازییه‌كان، هێزه‌كانی رووسیا بۆ شوێنی هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هێزه‌كان له باوچه‌ی باشوور و رۆژئاواوه له رێگه‌ی هێڵی ئاسنین و رێگه‌ی وشكانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاشكۆی سه‌ربازی بۆ كاروباری به‌رگری له باڵیۆزخانه بیانییه‌كان له بێلاڕووس چاودێریی قۆناغی كۆتایی راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا - بێلاڕووس ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باڵیۆزخانه‌ی كۆماری بێلاڕووس و ده‌زگا راگه‌یا‌ندنه‌كانیش بانگهێشتكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئۆپه‌راسیۆنی "چوارچێوه‌ی یه‌كێتی 2022" له گۆڕه‌پانی راهێنانی "ئۆبۆز لینسیڤیكی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا هێزی ده‌ریایی به هه‌ماهه‌نگی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بێلاڕووس به‌شداری له راهێنانه‌كه ده‌كه‌ن و كارمه‌ییه‌كانی جه‌نگ نمایش ده‌كه‌ن.
Russian troops head back to their permanent bases after successfully finishing military drills, Russian Ministry of Defense announces. pic.twitter.com/fBNY3t9RVb
— RT (@RT_com) February 15, 2022