مه‌سرور بارزانی: ده‌مه‌وێت سوود له تواناكانی خه‌ڵك و گه‌نجانی كوردستان وه‌ربگرین
K24- هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گەورەترین سەرچاوەی ئێمە خەڵك و گەنجانی کوردستانین و دەمەوێت سود له تواناکانیان وەربگرین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ده‌وحە سەردانی دامەزراوەی قەتەری كرد و لە تویتێکدا نووسیویەتی: "یەکەمین سەردانم بۆ دامەزراوەی قەتەر بوو، بۆ بینینی رۆڵ و کاریگەییەکانی دامەزراوەکە لە لێکۆڵینەوە، پەروەردە و دەستپێشخەرییە گرنگەکانی. سەرسام بووم بە تواناکانی دامەزراوەی قەتەر، لە تێهەڵکێشکردنی سامانە کولتوورییەکان لەگەڵ نوێگەری."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ: "گەورەترین سەرچاوەی ئێمە خەڵك و گەنجانی کوردستانین. دەمەوێت هاوکاربم لە سود وەرگرتن لە تواناکانیان."
هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانی لە شاری ئەلخوری قەتەری، ستادیۆمی ئەلبه‌یتی بەسەر کردەوە، کە بڕیارە ئەمساڵ جامی جیهانی فیفای 2022ی تێدا بەرێوەبچێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه، له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك، سه‌رۆكی حكومه‌ت نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی گەشتەکەماندا بۆ قەتەر، لە دەوحەی پایتەخت، سەردانی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ر (مؤسسة قطر - Qatar Foundation)مان كرد.
H.B