بۆ یوسف محه‌مه‌د
ئه‌گه‌ر ئێستا چاڕڵس بوکۆڤسکی ته‌ماشایه‌کی باشووری کوردستان بکات، ئه‌وا دڵنیام ده‌ڵێ: کوردستان پڕ پڕه له سیاسیی خوێڕیی بێ مۆڕاڵ.
بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که رژێمی به‌عس هێشتا فه‌رمانڕه‌وایه و حکومڕانیی ئێراق ده‌کات. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که به‌عسییه کورده نوێکانی ئێستاله به‌غداد خاوه‌نی پۆستێکی حیزبیی یان حکومیین. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که حکومه‌تی به‌عس په‌رله‌مانی نییه، لێ پۆستێکی بۆ ئه‌م به‌عسییه کوردانه دۆزیوه‌ته‌وه، که شیاوی قاته چاکه‌ت و پانتۆڵه‌کانیان بێت. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، ئه‌م به‌عسییه کوردانه، نوێنه‌ری شیمالی حه‌بیبن له به‌غدا، وه‌ك ره‌فیق حیزبیی. بیهێنه به‌رچاوی خۆی، که خودی سه‌ددام حوسین چه‌ند به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت پێیان و چۆن بیرده‌کاته‌وه، که بڵێت: ئه‌گه‌ر بهاتبا و من ئه‌م سیاسه‌ته‌ی، ئه‌م به‌عسییه نوێیه کوردانه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پراکتیزه بکردایه، ئه‌وا نه پێویست بوو کورد ئه‌نفال بکه‌م و نه پێویستیش بوو به گازی ژه‌هراویی کۆمه‌ڵکوژيیان بکه‌م. سه‌ددام بیرده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌م سیاسه‌ته به سیى و پێنج دانه ساڵ وه‌های ده‌کرد، که دارگوێزه‌کانی هه‌ورامان له‌بری گوێز عه‌گال و دیشداشه بگرن. ئه‌م سیاسه‌ته وه‌های ده‌کرد، که شیمالی حه‌بیب ببێت به دڵی عێراق و گه‌وره نووسه‌رانی کوردیش به زمانی عه‌ره‌بی بیاننووسیایه و ته‌نانه‌ت به‌م زمانه عه‌ره‌بییه بگه‌نه ستۆکهۆڵم بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ.
به‌عسییبوون له ئێستادا گه‌وره‌تریین شانازیی و شکۆی به‌شێکی تاکی کورده و به‌شێکیش له جه‌ماوه‌ری به‌عسیی کورد شوێنکه‌وتووی ئه‌م به‌عسییانه‌ن. دکتۆر یوسف محه‌مه‌د له نوێتریین پۆستیدا، کوردستانی ئازیز ناوده‌نێت شیمالی عێراق. له‌م ناوهێنانه‌دا وێنه‌ی یوسف محه‌مه‌د وێنه‌یه‌کی به‌عسییه. خودی خۆم بێزار بووم له‌وه‌ی، که له‌ژێر هه‌بوونی یاسا و مۆڕاڵێکی نووسییندا به‌رده‌وام دووره‌په‌رێز بم له‌وه‌ی، که ناو بهێنم، به‌ڵام ئه‌م پۆسته‌ی یوسف محه‌مه‌د هیچ چاره‌یه‌کی بۆ نه‌هێشتمه‌وه. پرسیارێکی سۆسیۆلۆجییانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چی وه‌ها ده‌کات، ئه‌م مۆده کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌تا بێت زیاتر ته‌شه‌نه بکات و تاکی کورد به‌وپه‌ڕی شانازیی و شکۆوه ناپاکه به‌رانبه‌ر به خاک و نیشتمانی خۆی؟
ئه‌وه‌ی من به به‌رده‌وامیی له‌گه‌ڵ خودی خۆمدا رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه، بریتییه له‌و هه‌سته‌ی، که له رێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئۆبیه‌کتیڤه‌وه، کاریگه‌رێتییه‌کی فیزیکییم له‌سه‌ر داده‌نێت، که له رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌رهه‌مدێنم، که ده‌توانم ناوی بنێم کولتوورێکی رۆشنبیرانه‌ی کوردیی. بۆچی کولتوورێکی رۆشنبیرانه‌ی کوردی؟ وه‌ڵام، چونکه له‌ناو خودی رۆشنبیرانیشدا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك هه‌یه، که خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تن، به‌رامبه‌ر به هه‌موو شت، به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت. ئه‌مانه پێیانوایه، که کاری رۆشنبیر خۆ به دوورگرتنه له سیاسه‌ت. من پێموایه، که له‌ناو ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی رۆشینبیراندا، بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی چاڕڵس بوکۆڤسکییانه هه‌یه. تووڕه‌یی چاڕڵس، تووڕه‌ییه‌کی رۆشنبیرانه‌یه و پێویستییه‌کی گرنگی ئێستا و ئالێره‌دای ئێمه‌یه. ده‌بوایه رۆشنبیرانی ئێمه له رووخانی به‌عسه‌وه، گرنگییه‌کی گه‌وره‌یان به هونه‌ری گیڤینگ ئه فه‌ك (Giving a Fuck)ی چاڕڵس بوکۆڤسکیی بدایه. له‌م هونه‌ره‌دا چاڕڵس ده‌ڵێ: ئه‌م جیهانه پڕ بووه له که‌سانی خوێڕی و بێ مۆڕاڵ، پڕ بووه له سیاسیی. ئه‌مه‌ش به خه‌تای رۆشنبیران ده‌زانێت، چونکه پێیوایه، که دووره‌په‌رێزیی رۆشنبیران و بێده‌نگییان ده‌بێته هۆی زۆربوونی سیاسیی بێ مۆڕاڵ، که دواجار جیهان وێران ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ: کێشه‌ی ئه‌م جیهانه ئه‌وه‌یه، که مرۆڤه رۆشنبیره‌کان پڕن له دوودڵیی و بێئه‌قڵه‌کانیش پڕن له باوه‌ڕبوون به خود. ئه‌مه‌ش چاڕڵس تووڕه ده‌کات، چونکه ئه‌و پێیوایه، که رۆشنبیران پێویسته باوه‌ڕیان به خۆیان بێت و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه نه‌بن، که خه‌ونه‌کانیان ریالیزه بکه‌ن و جیهان باشتر بکه‌ن و بیکه‌ن به شوێنێك بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری نه‌ك بۆ جه‌نگ و ماڵوێرانی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که جیهانی کوردیی ئێمه پڕی چییه؟ ده‌شێت من شه‌رمن بم له وه‌ڵامدا، به‌ڵام ده‌کرێت چاڕڵسێکی کوردیی وه‌ڵامێکی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی من بۆ نرخی پارت له رێژه‌ی ئه‌و خوێنه‌دایه، که له بوونیه‌وه هه‌تا ئه‌م چرکه‌ساته‌ی بۆ کوردستانی رشتووه. ئه‌م پێوابوونه‌م له‌لا پێ ره‌وایه، لێ ئه‌وه‌ی که پێم ره‌وا نییه، ئه‌وه‌یه که کاره‌کته‌ری سه‌پێنراوی سیاسییه‌کانی پارتێك ئاوێته‌ی نرخی پارت بکرێن. نرخی هه‌ر پارتێك له کوردستاندا، که سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی له‌پێناوی رزگاریی کوردستاندا بووبێت، وه‌ها له رێژه‌ی ئه‌و خوێنه‌دا، که بۆ کوردستانی رشتووه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که هه‌ندێك پارت هه‌ن، که ده‌رکه‌وتنیان ده‌رکه‌وتنێکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه، هه‌ر بۆیه من ناتوانم نرخی ئه‌وان له‌و خوێنه‌دا ببینم، که بۆ پارته‌که‌یان رشتووه، چونکه دواجار رشتنی ئه‌م خوێنه بۆ ئیدیۆلۆجیایه‌ك بووه، نه‌ك بۆ ئازادیی کوردستان. له مێژوویه‌کی کۆنه‌وه تاوه‌کو ئێستا، تاکی کورد بۆ ئه‌وه له‌دایکبووه، که کورد ئازاد بکات و بیکاته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی. سمکۆی شکاك، شێخ عوبه‌یدوڵڵا، شێخ مه‌حموود، شێخه‌کانی بارزان و مه‌لا مسته‌فای بارزان و مامه‌یاره و چه‌نده‌های تر. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه له‌دایکبوون و مردن، هه‌تا کورد ئازاد بکه‌ن. ئه‌مه‌ش کاره‌کته‌ری تاکی کورد پیشان ده‌دات، کاره‌کته‌ری تاکێکی سیاسیی کورده. به‌ڵام به‌شێك له کاره‌کته‌ره سیاسییه‌کانی ئێستای کورد، ئه‌وه‌ی پیشانی ده‌ده‌ن، بێجگه له ستراکتورێکی پاتۆلۆگیی هیچی تر نییه. پاتۆلۆگییه چونکه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خه‌می نیشتیمان‌دا نین، به‌ڵکو خه‌می سه‌ره‌کیی ئه‌وان ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه‌یه، له‌ژێر رکێفی ویستێکی ویستراودا. ئه‌م ویسته ویستراوه چه‌ند نادیاریش بێت، که‌چی ئێمه ده‌توانین بیبینین.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، وه‌رن با پێکه‌وه کوردستان خاوێن بکه‌ینه‌وه له سیاسیی خوێڕیی بێ مۆڕاڵ و نیشتیمانفرۆش.