"دانوستانەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بنبەست"

دەوڵەتی یاسا: گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکی نەبوو
کۆبوونەوەیەکی نێوان موقتەدا سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی
کۆبوونەوەیەکی نێوان موقتەدا سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی

K24 – هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێکی نەبووە و دانوستانەکانی نێوانیان گەیشتووەتە بنبەست.

بەهائەدین نوری، گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد "دانوستانەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەبنبەست گەیشتووە و گفتوگۆکانی پێشووش، هیچ ئەنجامێکییان نەبووە".

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد زیادی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، ئەو تەنگژانەی رووبەڕووی پێكهێنانی حكومەت دەبنەوە، هۆكارەكەی ماددە دەستورییەكانی تایبەت بە گەورەترین فراكسیۆن و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارن.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپێویستی دەزانێت، پەرلەمان دەستكاریی ماددەكانی تایبەت بەو دوو كێشەیە بكات.