ماسییەک لە خانەکانی دڵی مرۆڤ دروست دەکرێت

بە لێدانی دڵ مەلە دەکات
ماسییەك لە دڵی مرۆڤ
ماسییەك لە دڵی مرۆڤ

K24 - هەولێر:

توێژەرانی هەردوو زانکۆی هارڤارد و ئیمۆری ماسییەکی جیاوازی بایۆلۆجیان لە خانەکانی دڵی مرۆڤەوە دروست کردووە، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ مەلە بکات بۆ ماوەی چەند مانگێک هەتاکو خانەکان لە لێدان دەکەون.

گۆڤاری "Science" ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم پرۆژەیە لە سەرەتادا روون نییە و هۆکاری بەکارهێنانی خانەکانی دڵی مرۆڤ بۆ دروستکردنی ماسی ئاشکرا نییە.

باس لەوەش دەکات کە ئەمە یەکەم رۆبۆت نییە کە بە یارمەتی خانەکانی دڵ دروست کراوە، پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر هەمان تیم توانیان لە خانەکانی دڵی جرج دوو جۆر بوونەوەری  دەریایی دروست بکەن کە یەکیان ماسیەکی رووناکیدەر بوو ئەوی دیکەش بوونەوەری دەریایی " Jellyfish" بوو.

بوونەوەری دەریایی
بوونەوەری دەریایی " Jellyfish"

بەڵام ئەمجارە خانەی دڵی مرۆڤیان بۆ دروستکردنی ماسیەکی (نیوە رۆبۆت نیوە زیندەوەر) بەکارهێناوە کە دەتوانێت زیاتر لە 100 رۆژ لە مەلەکردن بەردەوام بێت.

کیت پارکەر، سەرۆکی تیمەکە گوتی "ئامانجمان دروستکردنی دڵێکی دەستکردە کە بتوانێت جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ ئەو کەسانەی دڵیان نەخۆشە".

سەرچاوە: vesti.ru

H.H