"پێرێز بیر له دوورخستنه‌وه‌ی ئانچیلۆتی ده‌كاته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئانچیلۆتی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر له ئاستی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان توڕه‌ن كه تێیدا له یاریی چوونی قۆناخی 16 به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌یان دۆڕاند.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: فلۆرێنتیینۆ پێرێز پێیوایه ئانچیلۆتی نابێته راهێنه‌رێكی نموونه‌یی و نایاب بۆ داهاتووی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز به ناچاری ئانچیلۆتی گه‌ڕانده‌وه، بژارده‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌درید له دوای زێندان، ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ بوو، له دوای ئه‌ویش ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی بوو، به‌ڵام هه‌ردووكیان ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌دریدیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا ریال مه‌درید نیگه‌رانه له ئانچیلۆتی و ئاستی تیپه‌كه‌ی، هه‌ست به پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره له تیپه‌كه‌ی بكات و كلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بگوازێته‌وه و پۆچیتینیۆ و یۆرگن كڵۆپ له پلانه‌كانی داهاتووی فلۆرێنتینیۆ پێرێزدایه.