به فه‌رمی یانه‌ی سۆران 3 سزای به‌سه‌ردا سه‌پا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سۆران و ئارارات بڕیاری كۆتایی دا و كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر یانه‌ی سۆران دا سه‌پاند.
له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یاریی نێوان سۆران و ئارارات ته‌واو نه‌كرا و ته‌نیا نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌لام ئه‌حمه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی ئارارات زامدار كرا و یاریزانانی ئارارات ئاماده‌نه‌بوون بۆ نیوه‌ی دووه‌م بچنه‌وه نێو یاریگه و راسته‌وخۆ بۆ پیرمام گه‌ڕانه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (16 شووباتی ـ فێبرایه‌ری 2022)، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا یانه‌ی سۆرانی به‌رامبه‌ر ئارارات به دۆڕاو به ئه‌نجامی (3 ـ 0) هه‌ژمار كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا بڕیاردرا به دوورخستنه‌وه‌ی (محه‌مه‌د مه‌نسوور)ـی راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی سۆران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه فه‌رمان ئیسماعیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران سزای سڕكردنی به‌سه‌ردا سه‌پا و نابێت یاوه‌ری شاندی یانه‌كه‌ی بكات بۆ یارییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش.
یانه‌ی سۆران له خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاری، 4 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 26 خاڵ زیاد كرد بۆ خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.