وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تووشی كۆرۆنا بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویتێكدا تووشبوونی خۆی به په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا، ده‌ركه‌وت تووشبووی ئه‌و په‌تایه‌م".
ئۆغلو راشیگه‌یاند، "سوپاس بۆ خوا نیشانه‌كان به سه‌ختی ده‌رنه‌كه‌وتوون و كاره‌كانی رۆژانه‌م له ماڵه‌وه رایی ده‌كه‌م و داواش له خوای گه‌وره ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بكات".
رۆژی 5ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، ئه‌ردۆغان و ئامینه‌ی هاوژینی تووشی كۆرۆنا بوون.
دوای ئه‌ردۆغان، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
Bugün yaptırdığım Covid-19 testim pozitif çıktı.
— Mevlüt Çavuşoğlu (@MevlutCavusoglu) February 16, 2022
Hamdolsun, hastalığı hafif geçiriyorum. Çalışmalarıma ara vermeden bir süre evden devam edeceğim.
Rabbim tüm hastalarımıza şifa versin.