ئێران به ده‌فته‌ری قه‌رزاراندا ده‌چێته‌وه و به‌ریتانیای هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، "لیز ترا‌س" رایگه‌یاند، هیوادارم به‌ریتانیا به‌م نزیكانه له ره‌وشێكدا بێت بتوانێت ئه‌و قه‌رزه دره‌نگ كه‌وتووه‌ی ئێران، كه (400) ملیۆن جنیه‌ی ئیسته‌رلینیی (542 ملیۆن دۆلار)ه بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی راپۆرتێكی له باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، "حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان" بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌ردوولا باسیان له پرسی ئه‌و قه‌رزه كۆنه‌ی ئێران كردووه، كه لای به‌ریتانیایه. به تایبه‌تی به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێنراون به‌سه‌ر تاران‌دا، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان سه‌خت بووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه رانه‌گه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێك په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه كردووه، پێیان راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندییه‌كه رۆژی دووشه‌ممه كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایشیگه‌یاندووه، هه‌وڵده‌ده‌ن به خێرایی رێگه و بژارده‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: به‌ریتانیا وڵاتێكه هه‌میشه پابه‌ند بووه به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ری.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی میدیای ئێران، كه "گاردیان" ئاماژه‌ی پێكردوون، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه "گه‌رموگوڕ" بووه.
هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، ئێران خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ریتانیا پشتیوانی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ره ئه‌فغانییه‌كان، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانیدان.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، "ترا‌س" ستایشی ئێرانی كردووه، كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له خۆ گرتووه.
له نێوان ساڵانی (1971 - 1976)، "محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هڵه‌وی" شای ئێران گرێبه‌ستی كڕینی (1500) تانك و زرێپۆشی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا واژوو كردبوو، به بڕی (650) ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی (881 ملیۆن دۆلار)، شا پێشوه‌خت پاره‌كه‌ی دابوو.
ساڵی (1979)، كاتێك ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران رووخا و كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرا، ده‌ركه‌وت، له‌و ماوه‌یه‌دا، ئێران ته‌نیا (185) تانكی له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه و هێشتا گرێبه‌سته‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و پاره‌یه‌ی ماوه‌ته‌وه بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر به‌ریتانیا.