"دادگای فیدڕاڵی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی بۆ ئه‌و لایه‌نه بگێرێته‌وه كه خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست بچێت"
K24 – هەولێر:
كاردانه‌وه بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقی له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه، شاره‌زایه‌كی بواری ده‌ستوور ئاشكرای ده‌كات، دادگای فیدراڵی ته‌واوكه‌ری ئه‌و هاوكێشه سیاسییانه‌یه كه له عێراق رووده‌ده‌ن.
سه‌ردار قادر، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ده‌ستوور، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تا ئێستا دادگای ده‌ستووری عێراقی گفتوگۆی 80 دۆسییه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندیان به‌وان نه‌بووه، بڕیاریشی بۆ ده‌ركردوون.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ده‌ستوور راشیگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی عێراقی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاته قه‌زاییه‌كان نییه.
سه‌ردار قادر، روونیكرده‌وه، دادگای فیدراڵی له‌كاتی هه‌بوونی گرفت و قه‌یراندا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه عێراقی گرتووه‌ته ده‌ست بڕیار ده‌رده‌كات. ده‌شڵێت: "ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار و نه‌وت و غاز، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌و دادگایه ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی بۆ ئه‌و لایه‌نه بگێرێته‌وه، خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ده‌چێت".
ئه‌و پسپۆره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دادگای فیدراڵی له رێگه‌ی بڕیاره‌كانییه‌وه ته‌نگژه‌ی سیاسی زیاتر ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته كاره‌كته‌رێكی ئیجابی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاوكێشه سیاسییه‌كان.