پێرێز دوو كه‌س به هۆكاری شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید تۆمه‌تبار ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید دوو كه‌س به هۆكاری ئاستخراپی و شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌زانن.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی تووشی دڵته‌نگی بوونه به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌خراپه‌ی یاریزانه‌كان به‌رامبه‌ر پاریس پێشكه‌شیان كردووه و به‌رده‌وام به دوای هۆكاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید دوو كه‌س به هۆكاری شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس ده‌زانێت یه‌كێكیان دانی كارڤاخاڵی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یه كه نه‌یتوانی هێرشه‌كانی پاریس رابگرێت، كه‌سی دووه‌م كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دووربخرێته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به پاریس سانجێرمان دۆڕا، له رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو یاریی گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.