ئه‌وروپییه‌كان: داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌وروپییه‌كان وای ده‌بینن" داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان به‌ر له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا و نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئابووری و كێشه‌ی په‌نابه‌ران.
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه ناوه‌ندی "پیو" (Pew Research Center) كه پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامیداوه و ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێككه‌وتی 13/6/2016 بڵاویانكردووه‌ته‌وه،ده‌ركه‌وتووه له 93% ی ئیسپانییه‌كان و91% ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان، داعش به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌زانن له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان.
به پێچه‌وانه‌وه ژاپۆنییه‌كان كه به‌شداری ڕاپرسییه‌كه بوون، پێیانوایه نه‌مانی سه‌قامگیریی ئابووری جیهانی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان نه‌ك داعش.
له‌به‌رامبه‌ردا 31% ي ئه‌ڵمانه‌كان و له 24% ی سویدییه‌كان وایده‌بینن، كه په‌نابه‌ران بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان.
جیاواز له‌وان پۆڵه‌ندییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه گه‌شتووه‌ته 71% ڕوسیا به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌بینن.
زۆرینه‌ی ڕاوبۆچونه‌كان له مانگی 4ی ئه‌مساڵ وه‌رگیراوون، دوای مانگێك له كوشتنی 32 كه‌س له پایته‌ختی به‌لجیكا، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه له فڕۆكه‌خانه و میترۆی برۆكسل دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌وه كوژران.