سەرۆك بارزانی و سەرۆكی رەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقيان تاوتوێ كرد

لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەره‌كانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە رۆژانی داهاتوودا رێككەوتن
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ره‌وشی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگیی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ رێككه‌وتن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی:

رۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە رۆژانی داهاتوو رێك كەوتن.

H.B