"هه‌رزه وه‌كیلی شاری خامۆشان"
له‌وه‌ته‌ی ناویانم بیستووه، مه‌حمود ره‌زای ئامۆزای كاك نه‌وشیروان و قه‌یس خه‌زعه‌لی وه‌كو یه‌ك قسه ده‌كه‌ن. ئاڵا تاڵه‌بانی و حه‌نان فه‌تلاوی له مه‌ڕ قه‌زییه‌ی كورد، به موو جیاوازی له نێوانیاندا نه‌بووه. غالب و راكان جبووری یه‌ك فه‌همیان به‌رامبه‌ر به كوردستان هه‌یه. هۆشیار عه‌بدوڵڵا و ئه‌بو ئالای وه‌لائی كوا جیاوازییه‌كه‌یان؟ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار بێت، یان هه‌ر غازی عه‌جیل یاوه‌ر سه‌رۆك كۆمار بمایه، جیاوازییه‌كه چی بوو؟ ئه‌حمه‌وی حاجی ره‌شید چ شتێك له تارق ئه‌لهاشمی جیای ده‌كاته‌وه؟
خۆ له مانا ئه‌نه‌سرۆپۆلۆژییه‌كه‌یدا (مرۆڤناسی)عه‌ره‌بێك، جا له فۆڕمی حه‌نان فه‌تلاوی و قه‌یس خه‌زعه‌لی بێت یان له فۆڕمی هادی عه‌له‌وی، ئه‌گه‌ر دژیشت بێ و له كه‌مینیشدا بێت بۆ خستن و لێدانت هه‌ر ئاساییه، دواجار تۆ فاسیڵه‌یه‌كی قه‌ومی و نه‌ژادیی له نێوانتاندا هه‌یه، كه ده‌شێت به‌ر یه‌ك بكه‌ون و ململانێی لێ بكه‌وێته‌وه، تۆیش نه‌یكه‌یت، ئه‌و هه‌ر وه‌ك بیانووی ململانێكه زه‌قی بكاته‌وه و له گۆشه‌یه‌كه‌وه بیبه‌ستێته‌وه به‌وه‌ی كه تۆ ئاریت و ئه‌ویش سامی.
به‌ڵام كاتێك كوردێك، له هه‌مان توخم و نه‌ژادی خۆته، به هه‌مان نه‌فه‌س و به هه‌مان خواست و سه‌لیقه‌ی بێگانه‌كه‌وه دژ به خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه قه‌ومی و نه‌ژادییه‌كانیش ده‌وه‌ستێته‌وه، ناكرێت وه‌ك هادی عامری و حه‌نان فه‌تلاوییه ئه‌غیاره‌كه لێی بڕوانرێت. ده‌ی به‌ڵێ لاده‌ره و جاشاندنیشی وه‌ك پێناسه‌كردن بۆی، دۆخێكی ئاساییه.
كاتێك هاوشێوه‌یی له ره‌فتار و گفتاریشدا هه‌ر وه‌ك ئێغیاره دژه‌كه بێت، كه‌واته تۆ پاڵنه‌رێكی زاتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌خسی وای لێ كردوویت، ئێمه پێشتریش نموونه‌ی له‌م جۆره‌مان هه‌یه، كاتێك تۆ نوێنه‌ری ده‌نێریته به‌غداد تا نماینده‌ی خواسته میللی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بكات، بووه‌ته نماینده‌ی عروبه و به‌عسیزم. مه‌گه‌ر پێشتر شۆڕشی كوردی (ئه‌وه‌ی یه‌كێتی!) ته‌ها محێدین مه‌عروفی بۆچی نارده به‌غداد و بوو به چی؟ ئێ بۆ پێمان وا نه‌بێت ئه‌م غالب و ئه‌غه‌لبییه هه‌رزه و كه‌مسه‌وادانه‌ی ئه‌مڕۆش كه گه‌یشتوونه‌ته به‌غداد، نه‌بوونه‌ته ته‌ها محێدین مه‌عروفه‌كه‌ی دوێنێ؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وسا موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی بۆ چ شتێك نێردرایه به‌غداد و چی كرد؟
جیاوازییه‌كه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌ك شته، دوێنێ كه ته‌ها محێدین مه‌عروف بوو به جاش و نائیبی سه‌دام، كه‌س وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یری نه‌كرده‌وه و به خۆفرۆش و جاش و پیس لێی ڕوانرا تا مرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ئاشكرا خراپتر له‌وه‌ی ته‌ها محێدین مه‌عروف ده‌كات و ده‌ستخۆشیشی لێ ده‌كرێت.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه، من له‌و میدیا محه‌لییانه‌ی سلێمانی تا نزیك له هه‌موویان ئیشم تیا كردووه، سێرڤه‌ری زۆربه‌ی ئه‌و په‌یج و سایتانه له ئێرانه، پێتان وایه ئه‌مه له خۆڕایه؟ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هه‌یه، نائیبی ره‌ئیس جمهوری ئێران به به‌رهه‌م ساڵحی وتبوو: عه‌زێتیان مه‌ده‌ن ملیۆنان دۆلارمان تیا سه‌رف كردووه!