ئه‌گه‌ر بۆنی ده‌مت ناخۆشه تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بوویت
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای جگه‌ری به‌ریتانی له‌باره‌ی ناخۆشی بۆنی ده‌می مرۆڤ هۆشداریدا، بۆیه له‌كاتی دروستبوونی ئه‌و حاڵه‌ته پشكنین بۆ جگه‌ر بكه‌ن.
پزیشكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه كهولییه‌كانیش نه‌خۆنه‌وه، ره‌نگه كێشه‌ی جگه‌ریان هه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ده‌زگا به‌ریتانییه، له‌كاتی هه‌بوونی كێشه له جگه‌ری مرۆڤ و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری به‌سه‌ریدا، ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و دروستبوونی لیمفه‌كان، ده‌ره‌نجام كرده‌ی هه‌ناسه‌دان به سه‌ختی ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رده‌كه‌وێت كێشه له جگه‌ریدا هه‌یه و تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه.
پسپۆرانی ئه‌و ده‌زگا به‌ریتانییه روونی ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتی دروستبوونی بۆنی ناخۆش له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا، مانای وایه جگه‌ر كاری ئاسایی خۆی ناكات، ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكرێت.