هه‌ساره‌یه‌ك دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژینەوەیەک لە کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانی ئاشكرای ده‌كات، رەنگە هەسارەیەک له ده‌وروبه‌ری خولگەی ئەستێرەی (WD 1054-226) ژیانی تێدا هەبێت.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانیا، مەزندەکراوە هەسارەکە 117 هەزار ساڵی تیشکی لە گۆی زەوییەوە دووربێت، کەوتۆتە ناوچەیەک که پله‌ی گه‌رمای بۆ ژیان گونجاوه.
پرۆفیسۆر جەی فەریحی، لە زانکۆی لەندەن سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە، رایگه‌یاند، دۆزینەوەی ئه‌م هه‌ساره‌یه چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ گەردوونناسان.
پرۆفیسۆرەکە راشیگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌نجامدانی گەشتێک بۆ ناوچەی ئەستێرەی"white dwarf"، بینرا ژیان له‌و هه‌ساره‌یه‌دا هەیه.
ئەستێرەی "white dwarf" لە گەردوونناسی ئاماژەیە بۆ ئەو ئەستێرانەی کە هەموو وزە ناووکیییه‌كانی تەوابوون و چینی سەرەوەیان لەدەستداوە.
تیمی توێژینەوەکە تا ئێستا بەڵگەی راستەوخۆیان دەست نەکەوتووە بۆ هەبوونی ژیان له هەسارەکە، بەڵام ئەوان دەڵێن تێبینی جوڵەی نزیکه‌ی 65 تەنیان لەو ناوچەیە كردووه.