مەرجەکانی بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکار

جگە لە بەستنی ماسک دوو مەرجی دیکە زیاد کراوە
خەڵاتی ئۆسکار
خەڵاتی ئۆسکار

K24 - هەولێر:

ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەما لە 94ـەمین فیستیڤاڵی ساڵانەیدا لە مانگی ئازاری 2022، دوو مەرجی بۆ بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە داناوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سکای نیوز"، دەبێت بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ڤاکسینی کۆرۆنۆیان وەرگرتبێت و دووجار پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنایان کردبێت و ئەنجامی پشکینینەکانیش پێشکەش بە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بکەن.

رێکخەران و پێشکەشکارانی فیستیڤاڵكەش دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن بەڵام پێویست ناکات بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەش بکەن.

فیستیڤاڵەکە لە شانۆی دۆلبی لە هۆڵیوود لە رێکەوتی 27ـی ئازاری 2022 بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا شانۆکە جێگەی 3317 کەس دەبێتەوە، بڕیارە 2500 کەس بانگهێشتی فیستیڤاڵەکە بکرێت.

کاندیدی خەڵاتەکان و میوانەکانیان  دەتوانن ماسک بەکارنەهێنن چونکە لە ریزی پێشەوە دەبن و دووریەک لە نێوانیاندا دەبێت، بەڵام ئەوانی دیکە دەبێت ماسک ببەستن چونکە لەیەکەوە نزیک دەبن.