هۆڵه‌ندا به فه‌رمی داوای لێبوردنی له ئیندۆنیزیا كرد
K24 - هەولێر:
به‌هۆی به‌كارهێنانی هێز و سه‌ركووتكردنی گه‌لی ئیندۆنیزیا، هۆڵه‌ندا به فه‌رمی داوای لێبوردن ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ربه‌خۆخوازانی ئه‌و وڵاته‌یان قه‌تڵ و عام كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، له نێوان ساڵانی (1945 تاوه‌كو 1949) هۆڵه‌ندا ئیندۆنیزیای داگیركرد، به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو، هێزی له راده‌به‌ده‌ریان دژی هاووڵاتیانی سه‌ربه‌خۆخوازی ئه‌و وڵاته به‌كار هێنا، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا به فه‌رمی داوای لێبوردنی كرد.
مارك رووته، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر دژی هاووڵاتیانی سه‌ربه‌خۆخوازی ئیندۆنیزیا، به‌ناوی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا، قووڵترین داوای لێبوردن له‌و گه‌له ده‌كه‌م، كه لایه‌نی هۆڵه‌ندی هێزی زۆریان له‌به‌رامبه‌ریان به‌كارهێناوه. ده‌شڵێت: "به‌ناوی حكومه‌ته‌كانی پێشووی هۆڵه‌نداش، داوا لێبوردن ده‌كه‌م".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هۆڵه‌ندا، دوای ده‌یان ساڵ له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێزی زۆر دژی سه‌ربه‌خۆخوازانی ئیندۆنیزیاوه دێت، كه له نێوانی 1945 تاوه‌كو 1949 له‌كاتی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆبوون، هۆڵه‌ندا هێزی له دژی ئه‌و گه‌له به‌كار هێنا.
به هه‌ماهه‌نگی هۆڵه‌ندییه‌كان و ئیندۆنیزییه‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی نێوانی 1945 تا 1949 ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت هۆڵه‌ندییه‌كان چه‌ندین گووندی ئه‌و وڵاته‌یان به پلان سووتاندووه، جیا له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ.
توێژه‌ره‌كان رایانگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون، لایه‌نی هۆڵه‌ندی (ئه‌فسه‌ره‌كان و سیاسییه‌كان) له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێی هه‌ڵساون.
به‌شێك له داگیركاره‌كان داوای لێبوردنیان له‌و وڵاتانه كردووه كه سه‌رده‌مانێك چه‌ندین ناوچه‌یان له جیهاندا داگیركردووه، خه‌ڵكیان له رێگه‌ی كووشتنی به كۆمه‌ڵ و له‌ناوبردنی شار، گووند و دیهاته‌كان، ئازار داوه.
تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو ئه‌نجامیان داوه، داوای لێبوردنیان له‌و گه‌له نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه، تا ئێستاش به‌رده‌وامن له ئازار گه‌یاندن به‌و نه‌ته‌وه قوربانیده‌ره، كه ده‌یان ساڵه به‌دوای ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیاندا وێڵه.