پارتی پرسی چاكسازی تاوتوێ دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی بارزانی لە كۆبوونەوەدایە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2ac1cb5f-6fd4-4bb2-91d6-2fc6c4399960/hushmand.ism/manifest

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی دەستیپێكرد، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە لەسەر چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی نێو پارتین، ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی تەوەرەكانی دوایین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی دەكرێت.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی دەستیپێكرد، بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا مەكتەبی سیاسیی پارتی گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی یەكێتی بكات".

گوتیشی: "تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسی چاكسازییە كە مەسعوود بارزانی، ھاونشێوەی حكوومەت پرسی چاكسازی لەناو پارتیش راگەیاندووە، لیژنەكان كە پێشتر پێكھێنرابوون بۆ چاكسازی ئەمڕۆ پوختەی راپۆرتەكان باسدەكرێن، لە یەكەم ھەنگاویشدا پارتی لقەكان كەمدەكاتەوە".