"پێویسته هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده بكات"
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر زێره‌ڤان به‌رواری، مامۆستای زانكۆ له له‌نده‌ن له‌باره‌ی سه‌ردان و گه‌شته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی، دواجاریش به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن و كاریگه‌ری ئه‌و چالاكیانه له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گوتی: گرنگی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و چالاكیانه‌دا خۆی له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئاینده‌دا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: پێشبینی ده‌كرێت له قۆناغی داهاتوودا گۆڕانكاری زۆر له هاوكێشه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو بده‌ن، به‌تایبه‌ت پرسه ئابوورییه‌كان و به‌كارهێنانی كارتی غاز له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن رووسیاوه، كه دواجار ئه‌م پرسانه به‌لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر گرنگن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌توانین بڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه بكات، ئه‌وا دوو فاكته‌ری گرنگ هه‌ن، كه هه‌رێم ده‌توانێت وه‌ك پێگه‌یه‌كی به‌هێز له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆخۆی به‌كاربهێنێت، ئه‌وانیش: فاكته‌ری یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به ره‌هه‌ندی جیوسیاسیی هه‌رێمی كوردستان، كه پێگه جه‌گرافییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگ. فاكته‌ری ده‌ومیش خۆی له بواره‌كانی نه‌وت و غازدا ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌م پرسه‌ش زۆر گرنگه و دوای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می كۆرۆنا، قۆناغێكی نوێی ئابووری له جیهان ده‌ستپێده‌كات و گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابووری دێته ئاراوه، به‌وه‌ی كه وڵاتانی پیشه‌سازی پێویستییان به سه‌رچاوه‌كانی وزه هه‌یه، به‌تایبه‌ت غازی سرووشتی.
دكتۆر زێره‌ڤان به‌رواری جه‌ختیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ببێت به فاكته‌رێكی به‌هێز له هاوكێشه ئابووری و جیۆسیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان پێویستیی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی غاز و یاسایێكی تایبه‌ت به غاز هه‌یه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیش له‌باره‌ی یاسای نه‌وت گاز، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵ ره‌هه‌ندێكی ناده‌ستووریش بداته یاسای غاز له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دیوێكی دیكه‌وه بۆی بڕوانین، ئه‌وا دادگای فیدراڵ په‌یوه‌ستكراوه به هێزی به‌غدا و زیاتر پشتیوانی له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت ببێت به ژماره‌یه‌كی دیاری ئابووری بواری جیوسیاسیدا، ئه‌وا پێویسته له قۆناغی داهاتوودا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی نوێ بكات، بۆ ئه‌و مه‌بته‌سته‌ش ده‌بێت دوو فاكته‌ر له‌به‌رچاو بگرێت، یه‌كێكیان ناوخۆییه، كه پێویسته له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ره‌جاوی راگرتنی باڵانس بكات، دووه‌میش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌یه، كه له‌وانه‌یه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه بێت، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌هێزتر بكات، كه له‌وانه‌یه وڵاتانی كه‌نداویش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌رێم، بژارده‌یه‌كی زۆر باش بێت.
گوتیشی: به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و ده‌رخه‌ری به‌هێزی پێگه‌كه‌یه‌تی، بۆیه بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستمان به سیاسه‌تێك هه‌یه، كه ستراتیژیه‌تی 10 ساڵی داهاتوو بۆمان دیاری بكات.
H.B