سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراقیان تاووتوێ كرد

مه‌سرور بارزانی و مه‌ولود چاوشئوغڵو لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، لە بارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوان و جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە، لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

بڕیار بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو، به‌شداریكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ ھیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ خواست.