بلینكن: هاوپه‌یمانیه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌تی و كاركردنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه، خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه، بۆیه به‌رگری له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه به‌هێزه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.
بلینكن گوتی: بۆ پرسی ئۆكرانیا، هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و رێگه‌ی چاره‌ی دیپلۆماسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، به‌شێكه له سیناریۆیه‌ك، كه پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵه و زانیاریی ناڕاست بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌و ئامانجه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر ئۆكرانیا.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانێكی نزیكین و بۆ پرسی ئۆكرانیا ئاماده‌ین؛ ئه‌گه‌ر رووسیاش رێگه‌چاره‌یه‌كی گرته‌به‌ر، ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو چاره‌سه‌رێكین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، كێشه‌كه له رێگه‌ی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر بۆ رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، ئێمه له چه‌ندین وێستگه‌ی جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا به یه‌كه‌وه كارمان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات نیازی هێرشكردنی نییه، به‌ڵام هێزی زیاتری ناردووه سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا، ئێمه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ییمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ رووسیا چه‌ندین كاری هاوبه‌شمان كردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین رێگه‌چاره‌كان به ئارسته‌ی چاره‌سه‌ركردن بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رووسیا و ئه‌وروپا 30% كاری هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و له ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا 45%ی كاره‌كانمان به‌یه‌كه‌وه‌یه، له رووی سیاسیشه‌وه تا 50% هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، ئه‌مه هێزه، كاركردنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه، خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه.
بلینكن روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه له رابردوو ئه‌نجاممان داوه، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی بیاتنه‌ر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قه‌یرانێكدا بتوانین رووبه‌ڕووی ببینه‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵێك رێگه‌ی كاركردنی به‌یه‌كه‌وه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه و كارمان له‌سه‌ری كردووه.
ئاشكراشی كرد، به شێوه‌یه‌كی گشتی، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌هێزه له نێوان ئێمه و ئه‌وروپا هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا ئه‌نجامی ده‌دات، مایه‌ی قه‌بوڵ كردن نییه، ئێمه به‌رگری له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه به‌هێزه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌مانه.