ئەمریكا بە ھێلیكۆپتەری ئەپاچی داعش لە مووسڵ بۆردومان دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، ھێلیكۆپتەری ئەپاچییان لە بۆردومانكردنی داعش لە مووسل بەكار ھێناوە.

دوای ئەوەی باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رێگەی بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری ئەپاچیدا لە شەڕی دژی داعش، ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا روونیکردەوە، هێلیکۆپتەرێکی ئەپاچی چەندین پێگەی داعشی لە دەوروبەری مووسڵ کردە ئامانج و هۆکارەکەش بۆ پاڵپشتیکردنی پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان بووە و هیچ زانیاری دیکەی نەدرکاند.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، دوو هێلیکۆپتەری ئەپاچی چەند ئامانجێکی داعشیان لە نزیک شەرگات و گەیارە کردبووە ئامانج.