بۆچی له عێراق رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌مه؟
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "npr"ی ئه‌مه‌ریكی، تا ئێستا 17%ی عێراقییه‌كان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پێوه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌كناگرێته‌وه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، رێژه‌ی مامناوه‌ند بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی له جیهان 54%ـه، كه ئه‌مه ئامانجی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، به‌ڵام له عێراق ته‌نیا 17%ی هاووڵاتیان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
هه‌ر چه‌نده عێراق له ریزبه‌ندنی 183ی جیهانییه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵام هاووڵاتیانی عێراق، به تایبه‌تی له باشوور و ناوه‌ڕاست ئه‌و وڵاته به گشتی متمانه به ڤاكسینه‌كه ناكه‌ن، له‌كاتێكدا ئامانجی ته‌ندورستی جیهانی تا مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا 70% بووه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه، كه‌متر له یه‌ك كه‌س له كۆی 5 كه‌س هه‌ردوو ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا له ئێران 65%ی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگرتووه، ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی عێراقیش هه‌ڵمه‌تی بڕواپێهێنانی هاووڵاتیانیان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌شێك له خه‌ڵكی باشووری عێراق له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی كۆرۆنا ده‌ترسن، پێیانوایه وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی، له‌كاتێكدا له رووی زانستییه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌و جۆره له ناوه‌نده ته‌ندورستییه‌كانی جیهان تۆمار نه‌كراوه.
له عێراق رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كه‌مه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێژه‌یه به‌رزتره، به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی سه‌رووی 18 ساڵن به رێژه‌ی 27% هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی له نێوان ته‌مه‌نی 12 تا 18 ساڵین، 20%یان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.