كورتترین گه‌شتی ئاسمانی له نێوان دوو دورگه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
كورتترین ماوه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌شتی نێوان هه‌ردوو دورگه‌ی "ئه‌نگێلا" و "سانت مارتن"ـه له ناوچه‌ی ده‌ریایی كاریبی.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی، له گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئه‌و دوو دورگه‌یه، خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ناكرێت و خواردن و خواردنه‌وه به سه‌رنشینه‌كان نادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فلیم نمایش ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كه به‌شی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ناكات.
دورگه‌ی "ئه‌نگێلا"، هه‌رێمێكی سه‌ر به به‌ریتانیایه، درێژییه‌كه‌ی (25.7) كیلۆمه‌تره و پانییه‌كه‌ی (5.6) كیلۆمه‌تره، دورگه‌كه به‌ردی به‌ناوبانگی تێدایه، له‌گه‌ڵ 33 كه‌نار ده‌ریا.
دروگه‌ی سانت مارتن، ده‌كه‌وێته باشووری دروگه‌ی ئه‌نگێلا به دووری (7.2) كیلۆمه‌تر، ئه‌و دورگه‌یه دوو به‌شه، به‌شی باشووری سه‌ر به فه‌ره‌نسایه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی سه‌ر به هۆڵه‌ندایه، فڕۆكه‌خانه‌ی "جولیانا"ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته باشووری دورگه‌كه.
به‌شی باشووری دورگه‌ی سانت مارتن شوێنێكی گه‌شتیارییه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام به نزمی، ئه‌مه سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه، هه‌رچه‌نده هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌درێت، به‌ڵام گه‌شتیاران دیمه‌نی نیشتنه‌وه فڕۆكه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له گه‌شتی نێوان دورگه‌ی ئه‌نگێلا و سانت مارتن، كه‌س بیر له كه‌وتنه ناو ده‌ریا ناكاته‌وه و ترسیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵفڕین و نیشتنه‌وه فڕۆكه‌كه ، گه‌شته‌كه ته‌نیا 8 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و گه‌شتیاران ده‌توانن ته‌واوی گه‌شته‌كه‌یان به ڤیدیۆ تۆمار بكه‌ن.