بە ڤیدیۆ.. ئامادەکردنی سووپی دووپشک

K24 - هەولێر:
گەلی چین بە نەریت کەلتورە جیاوازەکانیان بەناوبانگن، بە تیابەتی خواردن و ژەمە نەریتیەکانیان، سەیریترین جۆری سووپیشیان، سووپێکی ئامادەکراوە بە مار یان بە دووپشک.
خشۆک و مێرووەکان زۆر پێش رۆژئاوا بەشێک بوون لە پێکهاتەکانی ئامادەکردنی خواردنی چینی تەنانەت رەچاوی بەهای خۆراکیشیان کراوە.

لە باکووری چین، دووپشک لە رۆندا سووردەکرێتەوە و دواتر لەگەڵ سووپدا ئامادە دەکرێت، بەڵام لە باشووری چین زیاتر گۆشتی بەراز و خشۆکەکان لەگەڵ سووپدا ئامادە دەکرێن و لە رێستۆرانت و خواردنگەکاندا پێشکەشی میوانان دەکرێت.
هەرچەندە دووپشک خۆی بە گیانەوەرێکی ژەهراوی ناسراوە، بەڵام ژەمی سووپی دووپشک بە ژەمێکی دژە-ژەهراوی دادەنرێت.
ئەم ژەمە زیاتر لە هەرێمی Guangdong بەرچاو دەکەوێت و بەشێکە لە نەریتی ئەو ناوچەیە، بەڵام لە مێنیوی هەموو رێستۆرانتێک نایدۆزیتەوە، چونکە شیفێکی تایبەتی خۆی دەوێت کە بزانێت چۆن ژەهرەکەلە جەستەی دووپشکەکە دەربهێنێت، بۆئەوەی ئەو کەسەی دەیخوات تووشی ژەهراوی بوون نەبێت.
سەرچاوە: Oditty central
H.H