كه‌ی یه‌كه‌مجار كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕێوه‌چوو؟
K24 - هه‌ولێر:
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، كۆنفرانسێكی ساڵانه‌یه، بۆ سیاسه‌تی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له میونشن-ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی وڵاتان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مساڵ خولی (58)ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی وڵاتان رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێكرد، كه كۆنفرانسه‌كه تێیدا سه‌قامگیری و ئاشتی تاووتوێ ده‌كرێت و ره‌وشی سیاسی و ئه‌منیی نێوان وڵاتان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، ئه‌مساڵیش گرژییه‌كانی ئۆكرانیا و رووسیا بابه‌تی سه‌ره‌كی بووه، كه 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
یه‌كه‌مجار كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ساڵی 1963 له شاری میونشن به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له ژێر ناوی "دیداری نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانستی به‌رگری" بووه، كه رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه نووسه‌ری ئه‌ڵمانی "ئیڤالد ڤۆن كلایست" سه‌رپه‌رشتی كۆنفراسه‌كه‌ی كردووه، كه یه‌كێك بووه له‌لایه‌نگره‌كانی دژایه‌تیكردنی نازیه‌ت و هیتله‌ر.
كۆنفرانسی "دیداری نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانستی به‌رگری" دوای چه‌ند ساڵێك ناوه‌كه‌ی گۆڕا و بووه "كۆنفرانسی نوێده‌وڵه‌تی بۆ زانستی به‌رگری"، دواتریش ناوی كۆنفرانسه‌كه جارێكی دیكه گۆڕدرا و بوو به "كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن".
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كه بایه‌خ به دۆسییه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆنفرانسه‌كه بووه‌ته هۆی درووست بوونی دیداری ناڕاسته‌وخۆی نێوان سه‌ركرده و سیاسییه‌كان، كه له ماوه‌ی ئه‌و 3 رۆژه‌دا دیداریان ده‌بێت.
كۆنفرانسه‌كه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت، له سه‌ر ئاستی جیهانیش به كۆنفرانسێكی كاریگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، زانكۆی په‌نسیلڤانیای ئه‌مه‌ریكا كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن-ی له ریزبه‌ندی كۆنفرانسه گرنگه‌كانی جیهان داناوه له رووی جۆرێتییه‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران، گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه سه‌ربازییه‌كان، زانایان و نوێنه‌ری ده‌زگا میدیاییه‌كان جگه له سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان بانگهێشت ده‌كرێن، كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئالنگارییه‌كانی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان ده‌كه‌ن.
هه‌موو ساڵێك زیاتر له 250 به‌شداربوو له 40 وڵاتی جیاجیاوه له كۆنفرانسه‌كه ئاماده ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به قووڵی گفتوگۆ له‌سه‌ر بۆچوون و دوایین په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی ئاسایشی ئه‌وروپا و جیهان.
خولی (58)ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له 18ی شوباتی 2022 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بڕیاره تا 20ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.