ئه‌ڵمانیا داوایكردووه‌ دەستبەجێ هاووڵاتیانی لە ئۆکرانیا دەربچن

"ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە هەرکاتێکدا له‌ ئارادایه‌"
ئه‌ڵمانیا داوایكردووه‌ دەستبەجێ هاووڵاتیانی لە ئۆکرانیا دەربچن
ئه‌ڵمانیا داوایكردووه‌ دەستبەجێ هاووڵاتیانی لە ئۆکرانیا دەربچن

K24 - هه‌ولێر:

ئەڵمانیا بانگھێشتی ھاووڵاتییانی خۆی لە ئۆکراینا کرد کە بەپەلە ئەو وڵاتە جێبھێڵن.

به‌ گوێره‌ی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ھۆشداریی دراوە بە ھاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی لەبارەی گەشتکردن بۆ ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوەکەدا بانگھێشتی ھاووڵاتیانی ئەڵمانیا کراوە، بەپەلە و لە کاتی خۆیدا ئۆکراینا جێبھێڵن.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخرایەڕوو، لە ئەگەری ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا  پشتیوانیکردنی ھاووڵاتییانی ئەڵمانیا سنووردار دەبێت.

راشیگەیاند "شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لەھەر ساتێکدا ئەگەری ھەیە سەرھەڵبدات".

پێشتر ھێڵی ئاسمانی ئەڵمانی Lufthansa رایگەیاندبوو کە لە 21ـی شوباتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ کیێڤ رادەگرێت.