لاڤرۆڤ و لۆدریان پرسی ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی دڵنیاییدانی ئه‌منی و ره‌وشی ئۆكرانیایان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا فه‌ره‌نساییه‌كه‌ی تاوتوێی دڵنیاییدانی ئه‌منییان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا كردووه و تێیدا هاتووە: "لاڤرۆڤ به پێویستی زانیووه ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كان له میانی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و ئاسایشی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی دابه‌شنه‌بوونی ئه‌منی ته‌واوی وڵاتان جێبه‌جێ بكرێن".
جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نادیده‌گرتنی مافه‌كانی رووسیا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ئه‌ورووپا و ته‌واوی جیهان.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێشكه‌وتن له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی دۆنباس له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا رووی نه‌داوه و رێككه‌وتنه‌كانی مینسك جێبه‌جێ نه‌كراون و گوتوویه‌تی: "ئۆكرانیا به چاوپۆشی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنه‌كانی مینسكی جێبه‌جێ نه‌كردووه، هێزی سه‌ربازیی له هێڵی دۆنباس زیاد كردووه، خه‌ڵكی چه‌كدار كردووه و كرده‌ی هه‌راسانكارانه‌ی ئه‌نجام داوه.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، بۆ هێنانه‌دی ئاشتی درێژخایه‌ن له ئۆكرانیا هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك نییه بۆ رێككه‌وتنه‌كانی مینسك.