به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:
ماڵی وه‌فایی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 دیداری زمانی دایك به‌ڕێوه ده‌بات.
ماڵی وه‌فایی له 19 و 20 و 21ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، له هۆتێلی چوارچرا له هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی دایك دیدارێك به‌ڕێوه ده‌بات.
له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌و دیداره هه‌ریه‌ك له (د.شیلان عومه‌ر، له‌زگین چالی و د.فارووق ره‌فیق) به پێشكه‌شكردنی چه‌ند بابه‌تێك به‌شدار بوون، كه هه‌رێم عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری پهنێڵهكه بوو.
له رۆژی دووه‌مدا، د. به‌ختیار سه‌جادی، د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر و كوردۆ شابان بابه‌ت له‌باره‌ی زمانی دایك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له رۆژی سێیه‌م و كۆتایدا، هه‌ریه‌ك له حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، د. عه‌بدولڕه‌حمان ئاداك، جان دۆست و د. به‌ختیار سه‌جادی بابه‌ت له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌نێڵ د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر ده‌بێت.
.jpeg)

.jpeg)
