نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌بێ دڵ ده‌ژی

K24 – هه‌ولێر
گه‌نجێكی ئه‌مریكی زیاتر له ساڵێكه به‌بێ دڵ ده‌ژی و دڵیان له جه‌سته‌ی ده‌رهێناوه.
ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و ناوی(دۆمێنیك ستان) ه و له به‌هاری ته‌مه‌نیدایه،خوێندكاری زانكۆی (میشیگان) ی ئه‌مریكییه،ماوه‌ی (555) ڕۆژه به‌هۆی دڵێكی ده‌ستكرده‌وه ده‌ژی، كه‌وه‌ك جانتایه‌ك له ملی ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یگێڕێت.
ئه‌و دڵه ده‌ستكرده وه‌ك دڵی ئاساییی مرۆڤ كار ده‌كات و خوێن بۆ هه‌موو خانه و ده‌ماره‌كانی له‌ش ده‌نێرێ و له جێگه‌ی دڵ بۆیان به‌كارهێناوه، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێ كه پێش ئه‌وه‌ی بمرێت و دڵی له‌لێدان بوه‌ستێ سوود له دڵه‌كه‌ی وه‌ربگرن و به‌م گه‌نجه‌ی ببه‌خشیت.
له‌ماوه‌ی ساڵی 2014 دا (ستان) یه‌كه‌م نه‌خۆش بوو له به‌شی دڵ له ویلایه‌تی میشیگان و دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی له لیستی لایه‌نه به‌خشه‌ره‌كان،سه‌ره‌نجام دڵی ئه‌و گه‌نجه و برا بچوكه‌كه‌یان ده‌رهینا كه به‌هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند و له‌بری دڵی خۆیان، دڵی ده‌ستكردییان بۆ دانان كه به (Syncardia) ناو ده‌برێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ی كه دڵه ده‌ستكرده‌كه‌ی بۆ داناوه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت" دڵه ده‌ستكرده‌كه‌مان بۆماوه‌ی سێ هه‌فته بۆ دانا،تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت و دڵی خۆی پێ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانییه‌كه زیاتر له ساڵێكی خایاند،بۆیه پزیشكه‌كان ناچار بوون دڵێكی ده‌ستكردی گه‌ڕۆك بۆ نه‌خۆشه‌كه دابێن تابتوانیت له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیبگرێت و بچێته‌وه ماڵه‌وه.
هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بوون "دۆمێنیك ستان" بتوانێ ئه‌و دڵه ده‌ستكرده هه‌ڵبگرێت كه كێشی 6 كیلۆ گرامه و به شاده‌مار و خوێنبه‌ره‌كانییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و پارێزگاری له ئۆكسجینی ناو هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت توانیویه‌تی زیاتر له ساڵێك به‌و كاره هه‌ڵبستێت.
ئه‌م دۆخه‌ی ستان درێژه‌ی كێشاوه تا ئه‌وكاته‌ی له مانگی 5 ی ئه‌مساڵ هه‌واڵێكی خۆشیان پێداوه كه به‌ته‌واوی چاك بووه‌ته‌وه،پاش ئه‌وه‌ی دڵه ده‌ستكرده‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه و دڵێكی دیكه‌یان بۆ داناوه.