بایدن: پوتن بڕیاری داگیركردنی ئۆكرانیای داوه
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، بڕیاری داگیركردنی ئۆكرانیای دابێت.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا ئه‌و هێزانه‌ی كه رووسیا پشتگیریان ده‌كات ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "ئه‌وان تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یانكه‌نه سه‌ر دۆنباس، ده‌یانخه‌نه ئه‌ستۆی ئۆكرانیا".
بایدن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، رووسیا به شێوه‌یه‌ی زۆر جددی هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كه‌ری ده‌ست پێ كردووه، كه له ئێستادا له سنووری ئۆكرانیا و بێلاڕووس و ده‌ریای ره‌ش 150 هه‌زار سه‌ربازی بڵاوه پێكردووه. گوتی: "ئه‌و باوه‌ڕه لای ئێمه دروست بووه كه رووسیا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێرش ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه‌داین مۆسكۆ كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا به ئامانج بگرێت كه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی لێ ده‌ژیی. گوتیشی: ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ی رووسیا جێبه‌جێ بكرێت كاره‌سات ده‌نێته‌وه"
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، رووسیا له‌م ماوه‌یه‌دا ئۆكرانیای به به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه زانی كه كراوه‌ته سه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان له دۆنباس، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه ئۆكرانیا خۆی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌تر.
جۆ بایدن ئاماژەشی بەوە کرد، لە پێناو رێگرتن له هەوڵەکانی رووسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا هەر شتێکیان لەدەست هاتبێت کردوویانە و گوتی: "ئەگەر بێت و رووسیا ئەو پلانە جێبەجێ بکات، کارەساتی بەدواوە دەبێت. ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانی ئامادەن پارێزگاری لە هەر بستێک لە خاکی ناتۆ بکەن".
جۆ بایدن ئاشکراشی كرد، هێزی سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا ناکەن بەڵام بەردەوامی بە هاوکاری و پاڵپشتییەکان دەدەن بۆ ئەو وڵاتە و گوتى: "وڵاتانی خۆرئاوا یەک دەنگن و سوورن لەسەر ئەوەی سزای توند بخه‌نه سه‌ر رووسیا".