دەست بەجێبه‌جێكردنی بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی به‌شی سێیه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری دەست پێده‌كات
جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر.. ئه‌رشیڤ
جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە رێگەی هەولێر-گۆپاڵ، رێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه‌: پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا به‌شی یه‌كه‌می ته‌واو كراو و به‌شی دووه‌ی له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت بەشی سێیەمیشی جێبه‌جێ دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژوو دەكرێت. و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

درێژیی شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر 70 كیلۆمەتره‌ و له‌ پێنج قۆناغ پێك دێت. له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كانی ته‌واو بوو و به‌ رووی شۆفێراندا كرایه‌وه،‌ کە رێگه‌ی شه‌قڵاوه‌ تا رێگه‌ی به‌حركەیە‌ به‌ درێژی 10 کیلۆمەتر، ئێستاش كاركردن له‌ به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌كه‌ له‌ دواقۆناغى جێبه‌جێكردنه‌.