نوێترین زانیارییەکان لەبارەی ململانێی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا

K24 - ههولێر:
سنوورەکانی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا تا دێت چالاکی و جوڵەی زیاتری تێدا روودەدات، بەهۆی تۆپبارانی نێوان کەمینە رووسییەکانی دۆنباس، ئۆکرانیا خاڵەکانی پشکنین لەو ناوچەیە دادەخات.
بەهۆی رەوشی سیاسی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا گرژی و ئاڵۆزی لە سنووری ئۆکرانیا کەوتەوە و سوپای ئۆکرانیا حەوت خاڵی پشکنینی لە رۆژهەڵاتی دۆنباس داخست، رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس لە دەستی جوداخوازەکاندایە، کە لەلایەن رووسیاوە پشتگیری دەکرێن.

لەلایەکی دیکەوە بانکی جیهانی ئامادەیی دەربڕیووە 350 ملیۆن دۆلار و بۆ پشتگیری ئۆکرانیا کۆبکاتەوە، لە کۆبوونەوەیەکەی نێوان ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا و دەیڤد مالپاس، سەرۆکی بانکی جیهانی، باس لەوە کرا گرووپی بەڕێوبەری بانکی جیهانی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئۆکرانییەکان و ئابوورییەکەی.

کەنەدا چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی چاودێری رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کەنەدی، کە چەک و کەلوپەلی چاودێری و تەقەمەنی هەڵگرتبوو وەک بەشێک لە پاکێجێکی یارمەتی سەربازی کەنەدی گەیشتە ئۆکرانیا.
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلکسی رێزنیکۆڤ گوتی: "ئۆکرانیا فڕۆکەی بارهەڵگری چەک و کەلوپەلی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانی ناتۆوە پێگەیشت، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە لەبەردەم ئەگەری هێرشێکی سەربازی رووسیا دایە".

سەرچاوە: CNBC
HH