رۆژنامه‌نووس "ئه‌حمه‌د سۆفی" له دێرك رفێنرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی شاری دێرك "ئه‌حمه‌د سۆفی"، رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا ده‌ڕفێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ئاسایشی دێرك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌حمه‌د سۆفی، رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی پارتی، له گوندی بانه قه‌سرێ-ی سه‌ربه دێرك و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌یڕفێنن.
رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د سۆفی، په‌یامنێری "ARKtv" و "رێباز نیوز"ـه و پێشتر له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2018 له‌لایه‌ن ئاسایشی دێركه‌وه ده‌ستگیركرا بوو، رۆژی 6ی ئاداری 2019 ئازاد كرا.
له 5ی ئه‌م مانگه‌ش په‌یامنێری "ARKtv" سه‌بری فه‌خری له‌لایه‌ن ئاسایشی قامشلۆوه رفێنرا و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌بردرێت.
سكرتێری گشتی ئه‌نه‌كه‌سه له‌باره‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به ئامانجكردنی میدیاكاران له‌لایه‌ن چه‌كدارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، كارێكی ناڕه‌وایه و بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسانه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی رۆژئاوا بشارنه‌وه.