3 یاریزانی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره
3 یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگیرانیان بۆ یاریی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو له‌سه‌ره.
له گه‌ڕی 25ـی لالیگا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه، 3 یاریزانی بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی كارتێكی زه‌رد بۆ یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر بلباو بێبه‌ش ده‌بن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: 3 یاریزانی بارسێلۆنا هه‌ریه‌كه‌یان 4 كارتی زه‌ردیان هه‌یه كه پێكهاتوون له (جۆردی ئالبا، ئیریك گارسیا و عه‌بدولسه‌مه‌د زلزولی) ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كارتێكی زه‌رد وه‌ربگرن ژماره‌ی كارته‌كانیان ده‌بێته 5 كارت و بۆ یاریی هه‌فته‌ی داهاتوو بێبه‌ش ده‌بن.
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا به‌هۆی پێكان و كۆرۆنا له تواناكانی 3 به‌رگریكاری بێبه‌شه كه پێكهاتوون له دانی ئالڤێس، جیرارد پیكێ و ئۆمتیتی، بۆیه به ناچاری ره‌نگه له هێڵی به‌رگری پشت به تواناكانی ئیریك گارسیا و مینگواێزا ببه‌ستێت.
بارسێلۆنا له ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 39 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالێنسیاش ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.