مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێت
بەپێی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بیر لەوە دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت بەتایبەت ئەگەر شەیتانەسوورەکان نەگەنە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە کارگێری مانچێستەر یونایتدیش لاری نییە لە رۆیشتنی مووشەکەکەی مادێرا کە تەمەنی گەیشتووەتە 37 ساڵ.
هێما بۆ ئەوەش کراوە لەنێو کارگێری مان ی‌و پێیانوایە گرێبەست کردن لەگەڵ رۆناڵدۆ بەهۆکاری بازاڕکردن هەڵەبووە و جگە لەوەش ویستوویانە رێگری لێبکەن پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە بکات.
سەن هێمای بۆ ئەوەش کردووە رۆناڵدۆ پلانی ئەوەبوو لە مان یونایتد واز لە یاریکردن بهێنێت بەڵام ئێستا پلانەکەی گۆڕاوە و نایەوێت لەم یانەیە بەردەوام بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راسپاردووه كه كار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مان یونایتد بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 28 یاری، 15 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.